به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆن ویلكس له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی به‌ریتانیا گوتی: "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق دوای نه‌مانی داعش گه‌نده‌ڵییه كه تا ئێستاش مه‌ترسییێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان، بازرگانی و متمانه‌ی گشتی هه‌یه."
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له شاره‌كانی عێراق ده‌گوزه‌رێن، كه دوایینیان ڕووداوه‌كانی شاری به‌سره بوون به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات كۆنترۆڵی دۆخه‌كه نه‌كات و كه‌سی لێهاتوو له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستبه‌كار نه‌كات ئه‌وا سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تی داده‌ڕمێت."
ویلكس داواشی له حكوومه‌تی عێراق كرد ڕووبه‌رێكی فراوانتر به كه‌رتی تایبه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و دوور له گه‌نده‌ڵی كاره‌كانی رایی بكات و گوتیشی: "به‌م شێوه‌یه عێراق ناچار ده‌بێت هه‌موو سه‌روه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ی خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، له كاتێكدا پێویستی به هه‌وڵێكی زۆریش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر ناكۆكییه مهزههبییهكاندا زاڵ بێت."
باڵیۆزی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ململانێ مه‌زهه‌بییه‌كان جه‌ختی كرده‌وه که له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته تا ئێستا پرسی تایفه‌گه‌ری له عێراق چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و دووپاتی كرده‌وه "ڕه‌وشی عێراق پێویستی به چاكسازییێكی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌یه كه ناسنامه‌ی عێراقی بوون بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان به یه‌كسان و ڕه‌وا بزانرێت."
ویلكس سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ژماره‌ی دانیشتوووان گوتی: "ژماره‌ی دانیشتوووانی عێراق له 40 ملیۆن كه‌س نزیک بوووه‌ته‌وه و ساڵانه به ڕێژه‌ی 1 ملیۆن كه‌س ئه‌و ژماره‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوووانی عێراق بگاته 80 بۆ 90 ملیۆن كه‌س."
باڵیۆزی به‌ریتانیا هۆشداری دایه حكوومه‌تی عێراق كه له بواری ئیداره‌دانی سه‌رچاوه‌كانی داهات دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵی ئه‌و ده‌ربچێت و ڕووی قسه‌كانی له حكوومه‌تی به‌غدا كرد و گوتی: "كاتی زۆرت به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر كیشه‌كاندا زاڵ بیت."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment