به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى گشتى و ژماره‌یێک به‌رپرسی ده‌ڤه‌ر و كارگێڕ و ئه‌ندامى ده‌ڤه‌رى دیاله‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رى له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییان كردوووه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌و حزبه‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک به‌رپرسی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ نووسراوێکدا ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و حیزبه‌ کردوووه‌ و له‌ نووسراوه‌که‌دا هاتوووه‌: "به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌كوو ئه‌وه‌ى له‌ لیستى هاوپێچدا ناومان هاتوووه‌ له‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى گشتى و به‌رپرسى ده‌ڤه‌ر و كارگێڕ و ئه‌ندامانى ده‌ڤه‌رى دیاله‌ و به‌رپرسانى بازنه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆمان پێشكه‌شی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین".

ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هاوپه‌یمانی له‌ نووسراوه‌که‌دا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کردوووه‌ که‌ له‌ ڕۆژی (٢٣-٩-٢٠١٨) به‌دواوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییان به‌و حزبه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌که‌ و ناو و واژۆی که‌سه‌کانه‌:

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38231

Your Comment

You are replying to: .
captcha