ئه‌نجومه‌نی ویزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی ئه‌منی کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆکایه‌تیی کۆبوونه‌وه‌یێکی ئه‌نجومه‌نی ویزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد و تێیدا چه‌ند بابه‌تێکی ئه‌منی تاوتوێ کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوول نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕه‌وشی ئه‌منی و پارێزگاری کردن له‌ سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئه‌نجامی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ فراوانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی بیابانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و به‌ ئاراسته‌ی سنووری عێراق- سووریا تاوتوێ کراوه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له ‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا ڕێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌کان ئه‌نجومه‌نی ویزاریی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بۆ چه‌کداماڵینی ھاووڵاتییان و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ چه‌ک ته‌نیا به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت و میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێ کردنی گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38214

Your Comment

You are replying to: .
captcha