به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ی ئهیلوول حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت و له فڕۆكه‌خانه‌ی تارانه‌وه له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان سنووردار بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان وه‌كوو سهكۆیێک بۆ گه‌یاندنی ھه‌ڵوێست و ستراتێژیی ئێران به‌كارده‌ھێنن.
سه‌رکۆماری ئێران گوتیشی: "گرنگترین پرس ئه‌وه‌یه كه بارودۆخی جیھان ئێستا بارودۆخێكی له‌بار نییه و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له ھه‌مووكات سیاسه‌تی تاكلایه‌نه‌ی خۆی درێژه پێده‌دات و پێیانوایه ھه‌ر كه‌سێک ھێزی ھه‌بێت ده‌توانێت خۆی به سه‌ر جیھاندا بسه‌پێنێت."
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕاشیگه‌یاند: "ھه‌ر كه‌سێک مافی ڤیتۆی ھه‌بێت ده‌توانێت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا بڕیار به سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بدات و پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سنووردار بێت."
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment