سه‌رکۆماری ئێران به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێکه‌وت

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رکۆماری ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوول حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تارانه‌وه‌ له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان سنووردار بكرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان وه‌كوو سه‌كۆیێک بۆ گه‌یاندنی ھه‌ڵوێست و ستراتێژیی ئێران به‌كارده‌ھێنن.

سه‌رکۆماری ئێران گوتیشی: "گرنگترین پرس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بارودۆخی جیھان ئێستا بارودۆخێكی له‌بار نییه‌ و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ ھه‌مووكات سیاسه‌تی تاكلایه‌نه‌ی خۆی درێژه‌ پێده‌دات و پێیانوایه‌ ھه‌ر كه‌سێک ھێزی ھه‌بێت ده‌توانێت خۆی به‌ سه‌ر جیھاندا بسه‌پێنێت."

حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕاشی‌گه‌یاند: "ھه‌ر كه‌سێک مافی ڤیتۆی ھه‌بێت ده‌توانێت له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا بڕیار به‌ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا بدات و پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سنووردار بێت."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38192

Your Comment

You are replying to: .
captcha