وەڵامی ئێران بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەهواز توند دەبێت

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا فەرمانە پێویستەکانی بە وەزارەتی هەواڵگریی ئێران راگەیاند هەتا هەموو ئیمکاناتی دەم و دەزگا و ڕێکخراوە ئاسایشی و سەربازییەکان بخاتە گەڕ بۆ ناسینی هەرچی خێراتری تیرۆریستان و سزادانی توندی کەسانی پێوەندیدار بەو جەنایەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری وڵات ڕایگەیاند: وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بچووکترین هەڕەشە، قورس دەبێ بەڵام کەسانێک کە لەو تیرۆریستانە پاڵپشتی پڕووپاگەندەیی و هەواڵگریی دەکەن، دەبێ وەڵامدەر بن.

سەرتیپ "ئەبولفەزل شکارچی" وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش لەبارەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە وتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چوار تیرۆریست خەڵکانێک کە خەریکی تەماشای نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بوون، دایە بەردەسڕێژ کە بەهۆیەوە، تا ئێستا 29 کەس شەهید و 57 کەس بریندار بوون.

سەرلەشکر شکارچی وتیشی: بە هەوڵی خێرا و لەکاتی پێویستی هێزە ئاسایشییەکانی ئێران، سێ تیرۆریست بە وەڵامدانەوەی بەرامبەری خەباتکارانی ئامادە لە شوێنی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمەکە کوژران و کەسی چوارەمیش کە بریندارببوو، لە نەخۆشخانە مرد.

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وتی: چوار ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز سەر بەدەم و دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ڕەژیمی زایۆنین و ئەوان لە دوو وڵاتی دەڤەری کەنداوی فارس، پاڵپشتی دراوی و سەربازییان کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38186

Your Comment

You are replying to: .
captcha