بەرهەم ساڵح-مان بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار قبووڵ نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رەزامەندیی پارتی لەسەر کاندید کردنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند ئەوان بەرهەم ساڵح-یان بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار قبووڵ نییە و پارتی كاندیدی خۆی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، ئەمڕۆ شەممە دوای بەشداری كردنی لە هەڵمەتێكی بانگەشەی حزبەكەیدا لە پیرمام زیادی کرد: ئێمە کە کاندیدی خۆمان هەبێت، ئەوە مەعلوومە کە مونافسی بەرهەم ساڵح دەبێت، ئەگەر بەرهەم-مان قبووڵ بوایە، کاندیدمان نەدەبوو.

ناوبراو وتیشی کاندیدی ئێمە لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت و دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت و دواتریش لە کۆمیسیۆنی بەغدا دیاریی دەکرێت.

فازڵ میرانی بە ئاماژەدان بەوەی کاندیدی پارتی هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە، وتی: "ناوەکان زۆرن، بەڵام هێشتا یەکلانەبوەتەوە".

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38184

Your Comment

You are replying to: .
captcha