به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 21ی ئه‌یلوولی 2018 سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له پرێس کۆنفرانسێکدا له سه‌راییڤۆی پایته‌ختی بۆسنیا ڕایگه‌یاند: له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریا به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریکا کیانی خۆڕێبه‌ری داده‌مه‌زرێندرێت و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مریکا و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا ده‌کرێت.
ناوبراو گوتیشی: ڕووسیا و تورکیا ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌یێکی لهسهربازیدامڵراو له‌سه‌ر سنووره‌کانی پارێزگای ئیدلیب و پێویسته چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره تاکوو ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ى لاڤرۆڤ له كاتێكدایه شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له ئێستادا سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵ كردنى دوایین پێگه‌كانى داعشن له سووریا به هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment