بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستایانى ناڕازی لە یاداشتەکەیاندا ڕایانگەیاندووە سەرەڕای ئەوەى پێشتر لە ژێرفشاری مامۆستایان گۆڕانکاری لە بری پاشەکەوتی مووچە کرا بەڵام داواکاریی سەرەکیی مامۆستایان هەڵوەشانەوەى سیستمی پاشەکەوتە بە تەواوی و بە زووترین کات.
ئەوەشی تێدا هاتووە کە بە زووترین کات شێوازی گەڕاندنەوەى مووچە پاشەکەوتکراوەکان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دیاری بکرێت.
مامۆستایانى ناڕازی ڕاشیانگەیاندووە پێویستە بە زووترین کات مامۆستایانى گرێبەست کە سێ ساڵە خزمەتى یاساییان تەواو کردووە بکرێنە هەمیشەیی.
لە یاداشتەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، بەرپرسانى پەروەردە کاتێک دەتوانن داوای دەوامی تەواو لە مامۆستایان بکەن کە مووچەى بێ پاشەکەوتیان بۆ دابین بکەن.
لە کۆتایدا ڕایانگەیاندووە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکاندا هەموو ڕێگاکانی خەباتی مەدەنی لە بەردەم مامۆستایاندا کراوەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە ڕۆژى شەممەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن دەست پێبکات بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێک دەستپێکی دەوامی بۆ ڕۆژى ٢ی مانگی داهاتوو دواخست.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment