بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەسەدی جەختی کردەوە "بەرهەم ساڵح لەلای ئێمە کەسێکی رێزلێگیراو و پەسندکراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ تەوافوق و رەزامەندی نێو ماڵی کوردی".
رۆژی چوارشەممە 19-9-2018 بەرهەم ساڵح بە فەرمی گەڕایەوە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە بەربژێری ئەو حیزبە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
ماوەی سێ خولە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلای کوردە، خوولی یەکەم و دووەم جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمار بوو، لە خوولی سێیەمدا لە نێوان بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسووم فراکسیۆنە کوردستانییەکان فوئاد مەعسووم-یان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد و دواتر لە پەرلەمانی عێراقدا وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.
دوای دەستنیشان کردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتییەوە، پارتیی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی گوتەبێژەکەیەوە جەختی کردەوە، پارتی بەبژێری بۆ ئەو پۆستە دەبێت.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment