لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار بڕیاری کۆتایی پارتی و یەکێتی دەیدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فراکسیۆنی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری رایدەگەیێنێت: پەسند کردنی بەربژێری کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، پەیوەستە بە بڕیاری هەردوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەسەدی جەختی کردەوە "بەرهەم ساڵح لەلای ئێمە کەسێکی رێزلێگیراو و پەسندکراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ تەوافوق و رەزامەندی نێو ماڵی کوردی".

رۆژی چوارشەممە 19-9-2018 بەرهەم ساڵح بە فەرمی گەڕایەوە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە بەربژێری ئەو حیزبە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

ماوەی سێ خولە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلای کوردە، خوولی یەکەم و دووەم جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمار بوو، لە خوولی سێیەمدا لە نێوان بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسووم فراکسیۆنە کوردستانییەکان فوئاد مەعسووم-یان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد و دواتر لە پەرلەمانی عێراقدا وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

دوای دەستنیشان کردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتییەوە، پارتیی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی گوتەبێژەکەیەوە جەختی کردەوە، پارتی بەبژێری بۆ ئەو پۆستە دەبێت.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38155

Your Comment

You are replying to: .
captcha