هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت/ وازنامەی بەرهەم ساڵح پەسەند کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایگەیاند هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی وازنامەى خۆیان پێشکەش بە دەستەى دامەزرێنەر و ئەنجومەنی بەرێوەبردنی هاوپەیمانی کردووە و پاش تاوتوێ وازنامەکەیان پەسەند کراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەخوازین پێگەی سیاسی و کەسایەتی بەرهەم ساڵح بخرێتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا".

ئەوەشی تێدا هاتووە کە دووپاتی دەکەینەوە هاوپەیمانی وەک پرۆژەیێکی سیاسی و مەدەنی بۆ خزمەتى خەڵک بەردەوام دەبێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە: سەبارەت بە بڕیاردان لە شێوازی و چۆنیەتی بەرێوەبردن و کاری ئایندەی هاوپەیمانی بەمزوانە کۆبوونەوەى فراوانی هاوپەیمانی ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38149

Your Comment

You are replying to: .
captcha