بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک كۆمار رایگه‌یاند: بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، سەرۆک کۆمار به‌ره‌و نیویۆرک به‌ڕێبكه‌وێت.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک كۆمار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، رۆحانی له نیویۆرک چاوی به ژماره‌یێک سه‌رۆكی وڵاتان ده‌كه‌وێت و به‌رنامه‌ش ھه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی وڵاتانی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاماژەى بەوەش کراوە رۆحانى بەشداری لە كۆبوونەوەی ئاشتیى ڕێکخراوى گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رێزگرتن لە نێلسۆن ماندێلا لە نیۆیۆرک دەکات و كۆبوونەوەکەش دەرفەتێکە بۆ ئەوی سەرۆک کۆمار هەڵوێستى لە بارەى دوایین گوڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بخاتەڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment