وته‌بێژی یه‌په‌گه‌: شه‌ڕڤانانمان به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ناكه‌ن

به‌شی سووریا- وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)‌ رایگه‌یاند: ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ ده‌وترێت هێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌ و یه‌په‌گه‌ به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب ده‌كات ڕاست نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد: "جارێكی دیكه‌ بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن، هه‌ر ئێستا له‌ دژی تیرۆریسته‌كانی داعش له‌ شه‌ڕی سه‌ختدان و بڕیاریان داوه‌ هه‌موو گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ باكووری سووریا له‌ناو به‌رن".

وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ گوتیشی: "ئێمه‌ سه‌ره‌تا له ‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیاین كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وایی به‌ بوونی خۆی له‌ عه‌فرین بدات و چه‌كدارانی داعش كه‌ به ‌ئاشكرا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ هاوكاری ده‌كرێن شه‌ڕێكی ڕه‌وا بكه‌ین".

ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه‌ کرد دیسانه‌وه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانمان له‌ ئیدلبدا نین.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38120

Your Comment

You are replying to: .
captcha