به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له لووتکه‌ی ڕووسیا- ئه‌ڵمانیا گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین دوخی ئیدلب کرد.
لاڤرۆڤ به‌رگریی له‌وه کرد که ڕووسیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی سڤیلی ئیدلب ده‌کاته‌وه و گوتیشی: "به دڵنیایییه‌وه ئێمه به ھانای کێشه‌کانی خه‌ڵکی سڤیل دێین و ھه‌موو شتێک به ته‌واوی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له پاڵ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی ئیدلب کراوه، به ھه‌مان شێوه ھه‌روه‌کوو ئه‌وه‌ی له غووته‌ی ڕۆژھه‌ڵات ئه‌نجاممان دا ڕێڕه‌وی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئه‌و که‌سانه دروست ده‌که‌ین که ده‌یانه‌وێت ناوچه‌ی ئیدلب به‌جێبھێڵن."
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ڕووسیا ئه‌وه ئه‌نجام نادات که ئه‌مریکا له شاری مووسڵی عێراق و ڕه‌قه‌ی سووریا ئه‌نجامی دا، ئه‌وه‌یشی به بیر ھێنایه‌وه که ئه‌و کاته دانووستان نه‌کرا و ڕێڕه‌وی ھاوکاریی مرۆیی پێکنهھێنرابوو.
ناوبراو ئاشکرایشی کرد که ڕۆژی ١٧ی ئهیلوول ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا له‌باره‌ی پرسی ئیدلب گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌کات و گوتیشی: "له ٧ی ئهیلوول ئه‌وان (پووتین و ئه‌ردۆغان) گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردبوو که چۆن به که‌مترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل پرسی ئیدلب چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئێستاش کۆبوونه‌وه له نێوان دیپلۆماتکارانی ڕووسی و تورک به‌رده‌وامه. ڕۆژی دووشه‌ممه 17ی ئه‌یلوولیش سه‌رۆکی وڵاتان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه ده‌که‌ن."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment