تورکیا هێزی زیاتر بۆ پارێزگای ئیدلیبی سووریا ڕەوانە دەکات

بەشی تورکیا- کۆمەڵەی سووریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان دەڵێن هێزی لەشکری زیاتری تورکیا هاتوونەتە ناوچەکانی پارێزگای ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، لە کاتێکدا هێزەکانی حکوومەتی سووریا بە پاڵپشتیی ڕووسیا خۆیان بۆ هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئەو ناوچەیە ئامادە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەکە دەڵێت لە شەوی چوارشەممەوە و هەتا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دەروازەی کەفەرلوسین لە باکووری پارێزگای ئیدلیب هێزی تورکیا هاتوونەتە ناو خاکی سووریاوە.

دەشڵێت هێزەکان بە دوو ئاڕاستە دابەشبوون، یەکێکیان بەرەو ناوچەی سوڕمانی ڕۆژهەڵاتی شاری معەرەت ئەلنوعمان لە ئیدلیب و ئەوی دیکەیان بەرەو ناوچەی مورک لە باکووری پارێزگای حەما کە 5 کیلۆمەتر خوارووی باشووری پارێزگای ئیدلیبە.

کۆمەڵەکە و چالاکوانان دەڵێن هێزەکان تانک و زرێپـۆش و چەکی دیکەی قورسیان پـێیە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38073

Your Comment

You are replying to: .
captcha