دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆتە هۆی وەستانی پڕۆسەی دیاری کردنی سەرۆکی دوو دەسەڵاتی دیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئەگەر حیزبە سوننەکان دەستبەجێ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەکەنەوە، ئەو ڕێککەوتنانەی کە بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکە پەرلەمان کراوە کۆتایی پێنایێت و ئەو مەسەلەیەش دەبێتە هۆی وەستانی پڕۆسەی دیاری کردنی سەرۆکی دوو دەسەڵاتەکەی دیکەی وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن سەعدوون لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی عەین ئەلعێراق نیووزدا زیادی کرد: ئەو ڕێککەوتنانەی کە بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکە پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار کراوە تەنها کاتێک تەواو دەبن کە حیزبە سوننەکانی عێراق بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکەنەوە.

سەعدوون جەختی کردەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆتە هۆی وەستانی پڕۆسەی دیاری کردنی سەرۆکی دوو دەسەڵاتی دیکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38071

Your Comment

You are replying to: .
captcha