وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ که‌ بارودۆخی چه‌ند ناوچه‌یێكی‌ عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاگرتنی‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ نه‌بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری‌ سه‌رۆک ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "له‌ ئێستادا هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌".

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ که‌ هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هاوكارییانه‌ به‌تایبه‌ت گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی‌ چه‌ند پارێزگایێكی‌ عێراق كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییانه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌بێت.

لیوا قاره‌مان که‌مال ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكرده‌وه‌ که‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ی‌ هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌نها ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و نادرێته‌ هێزه‌كانی‌ 70و 80 "جگه ‌له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوكاریییێكی سه‌ربازیش بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا ده‌كه‌ن نه‌ک یه‌كه ‌و هێزه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ت".

به ‌وته‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ "ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوكارییێكی‌ هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێت، له ‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه‌ هاوكاری سه‌ربازیی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ هێزه‌كانی‌ 70و 80ی پێشمه‌رگه‌ به ‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پێویستییانه‌ی‌ كه‌ هه‌یانه‌ هاوكاری ده‌كرێن".

لیوا قاره‌مان ده‌شڵێت: "به ‌گوێره‌ی‌ پێویستی‌ هێزه‌كانی‌ 70و 80 هاوكاریی سه‌ربازی ده‌كرێن ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌ هاوكاری هه‌بێت به‌ڵام جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ئه‌و هاوكارییانه‌یان پێبگات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38062

Your Comment

You are replying to: .
captcha