به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆک ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: "له ئێستادا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه که هیچ بڕیارێک نییه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هاوكارییانه به‌تایبه‌ت گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند پارێزگایێكی عێراق كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت.
لیوا قاره‌مان که‌مال ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه که ئه‌و هاوكارییانه‌ی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌نها ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و نادرێته هێزه‌كانی 70و 80 "جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوكاریییێكی سه‌ربازیش بۆ هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكرێت هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا ده‌كه‌ن نه‌ک یه‌كه و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت".
به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه "ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوكارییێكی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین بكرێت، له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه هاوكاری سه‌ربازیی ده‌گه‌یه‌نرێته هێزه‌كانی 70و 80ی پێشمه‌رگه به گوێره‌ی ئه‌و پێویستییانه‌ی كه هه‌یانه هاوكاری ده‌كرێن".
لیوا قاره‌مان ده‌شڵێت: "به گوێره‌ی پێویستی هێزه‌كانی 70و 80 هاوكاریی سه‌ربازی ده‌كرێن ئه‌گه‌ر پێویستیان به هاوكاری هه‌بێت به‌ڵام جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌و هاوكارییانه‌یان پێبگات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment