به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكای به "بێزراو و نابه‌رپرسانه" وه‌سف كرد و واشنتۆنی به تێكدانی سه‌قامگیریی عێراق تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌هرام قاسمی دوای ئه‌وه هاتوووه شه‌وی 11ی ئه‌یلوول ساره سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یێكدا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به زووترین كات وه‌ڵامی هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییێک ده‌داته‌وه كه له به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێته سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به‌نیازه له ڕێگه‌ی گرووپه میلیشیایییه‌کانه‌وه هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق كه ئه‌وان فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن و رایگه‌یاندبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاران له ڕووی دارایی و چه‌ک و مه‌شقی سه‌ربازییه‌وه پشتگیریی ئه‌و گرووپانه ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی شاری به‌سره دۆخێكی هه‌ستیاری ئه‌منی باڵی به سه‌ر ئه‌و شاره‌دا كێشاوه و ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ش كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌منی و سیاسیی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست كردوووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نوێنه‌رایه‌تی و ڕێكخراوه بیانییه‌كان له عێراق هه‌ست به جۆرێک له مه‌ترسی ده‌كه‌ن.
شه‌وی ڕابردووش له ڕاپۆرتێكدا سایتی مه‌وازین بڵاوی كرده‌وه که له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی و 6 رێكخراوی بیانی نووسینگه‌كانیان داخستوووه و له ترسی ڕفاندن عێراقیان به‌ره‌و هه‌ولێر و وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گرووپێكی چه‌كدار هه‌ڵمه‌تێكی ڕفاندنیان ده‌ست پێكردوووه.
ئه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ورووپا به گشتی داوایان له هاووڵاتییه‌كانیان كردوووه به زووترین كات په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیانه‌وه بكه‌ن و عێراق جێ بهێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment