به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 9ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا شاره‌وانییه‌كان له وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوون و به‌پێی ئاماره‌كان له‌سه‌دا 84ی هاوڵاتیان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردوووه.
جه‌بار ئه‌مین په‌رله‌مانتاری خولی ئێستای په‌رله‌مانی سوید و به‌ڕه‌گه‌ز كورد له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا ده‌ركه‌وتوون له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی سوید لانیكه‌م پێنج كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ک كورد ده‌بنه په‌رله‌مانتار.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه جه‌بار ئه‌مین بڵاوی كردوووه‌ته‌وه هه‌ریه‌كه له لاوێن ڕێدار، گوڵان ئاڤچی، رۆزا گوچلو هێدین، سه‌ركان كۆسێ و قادر كاسیرگه ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.
جه‌بار ئه‌مین راشیگه‌یاندوووه تاوه‌كوو دوو ڕۆژی ئاینده ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت و پێده‌چێت كه‌سانی دیكه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز كورد ببنه په‌رله‌مانتار.
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا شاره‌وانییه‌کان له سوید 40 كه‌س به‌ڕه‌گه‌ز كورد خۆیان بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كاندید كرد و تاوه‌كوو ئێستا پێنج كورد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment