پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ یەكێتی دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیێنێت: پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ یەكێتی دەبێت و بە مافی خۆشمانی دەزانین پۆستی پارێزگاری كەركووک وەربگرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی هەفتەنامەی ئاژانس-دا كە ئەمڕۆ 12ی ئەیلولی 2018 بڵاو كراوەتەوە، لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و چوونی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بۆ بەغدا و پۆستی سەرۆک كۆمار و چەند بابەتێكی دیكە ئاماژە بەوەدەكات كە پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ یەكێتی دەبێت.

سەعدی پیرە لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركووكیشەوە، دەڵێت:‌ یەكێتیی شەش كورسیی هێناوە لە كەركووک و مافی خۆیەتی پۆستی پارێزگاری كەركووک بۆ ئەو بێت.

لەبارەی گەڕانەوەی پارتیش بۆ كەركووک، ئەوە ئاشكرا دەكات كە پارتی دەگەڕێتەوە كەركووک، دەشڵێت: لە ڕۆژانی ئاییندە ئەم شتانە یەكلای دەبنەوە و پارتیش دەگەڕێتەوە كەركووک.

وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی بەشداریی كوردیش لەگەڵ ئەو لایەنانەی حكوومەتی عێراق پێک دەهێنن، دەڵێت: ئێمە لەگەڵ ئەو بەرەین كە هەموو عێراقییەكانی تێدا بێت و هەموو لایەنەكان بەشدار بن، واتە ئەو بەرەیەی كە عەممار حەكیم پێشنیازی كردووە ئەویش ئەوەیە لیستی سائیرون و لیستەكەی عەممار حەكیم و ئەیاد عەلاوی و پارتی و یەكێـتیی تێدا بێت هەروەها لەگەڵ بەرەی نەسر و دەوڵەتی قانوونیش رێک بكەوین و ئەوانەشی تێدابێت، بۆ ئەوەی لەسەر كەسێک رێک بكەوین بۆ دەستنیشان كردنی سەرۆک وەزیران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38046

Your Comment

You are replying to: .
captcha