بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا وێڕای تاوتوێ کردنی دوا پێشھاتەکان و ھاوبەشی ئاسایش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی حکوومەتی کەنەدای کرد بۆ پاڵپشتی و یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا و پێشوازی لە سووربوون و دووپات کردنەوەی جەنەڕاڵ دۆ کرد.
ھەر لەم دیدارەدا بەدوورودرێژی باس لە ھۆکارەکانی پەرەسەندنی جموجۆڵی تیرۆریستان لە کەرکووک، دیالە، مووسڵ و ئەنبار کرا. لەوبارەیەوە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە و رایگەیاند: "چارەسەر نەکردنی ھۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکان لە عێراق و ناوچەکە، ھاوشان لەگەڵ ھۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانەوە، مەترسییێکی جددی بۆ سەر ئەو پێشکەوتنە دروست دەکەن کە لە شەڕی تیرۆریستان بەدەست ھاتووە".
گفتوگۆکردن لەبارەی ھەوڵ و ھەنگاوە بەردەوامەکانی پێکھێنانی حکوومەت لە بەغدا، کە ویست و داواکاری پێکھاتە سەرەکیەکان و ھاووڵاتییان لەبەرچاو بگرێت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
لەو دیدارە دا، جەنەڕاڵ پیتەر دۆ، فەرماندەی فەرماندەیی ھێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی کەنەدا رایگەیاند: وڵاتەکەی وەک ھاوبەشێکی بەھێز لە شەڕی کۆتایی ھاتن بە تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment