به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم عه‌لیاوی یه‌کێک له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕای‌گه‌یاند: عه‌بادی خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتی نیشتمانییه و ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داوه به‌ڵگه‌یه بۆ توانا و لێوه‌شاوه‌یی بۆ ئه‌و پۆسته.
ناوبراو وتیشی: له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكوومه‌تدا كارتی گوشار له دژی عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنرێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌سره و چه‌ندین بابه‌تی سیاسی دیكه له دژی به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ش پارێزگاری به‌سره به به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه كه له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه به‌رامبه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران كردی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر چانسی عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ چوار ساڵی ئاینده.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment