به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوسمان كاروانى پێى وایه كۆبوونه‌وه‌ى شه‌ش قۆڵى له‌م كاته‌دا به‌هۆى ئه‌و بارودۆخانه‌ى كه له ڕابردوودا ڕوویان داوه ئاسان نییه ئه‌نجام بدرێت و "ئه‌و بابه‌ته كۆتایى پێهاتوووه".
كاروانى وتیشى: "كاتێک یه‌كێتى و پارتى كه هه‌موو وێستگه‌كان تێده‌په‌رێنن دووباره له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان داواى لاپه‌ڕه‌ى سپى ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه كورد به دوو به‌ره ده‌چێته به‌غدا به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ى چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه".
پارتی و یه‌كێتی ڕۆژى دووشه‌ممه 10ی ئه‌یلوول ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و ڕایان‌گه‌یاند که بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یێكی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه كاركردن له به‌غدا و كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن و ئاماده‌كاریی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment