هێرشه‌كان راگیرێن و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند: داواكاریه‌كه‌مان روونه‌، با هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب راگیرێن و به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژموونیی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-رۆمانیا-پۆڵه‌ندا له‌ بوخارست پایته‌ختی رۆمانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا، تیۆدۆر مه‌له‌سكانو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندا، جاسیک چاپوتۆڤیچ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام دا.

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌موو كه‌س گرنگی به‌ ره‌وشی سووریا ده‌دات و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ دیدگایێكی وەک یه‌كیان هه‌یه‌.

چاوشئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی سووریاوه‌ به‌ره‌وپێشچوونی جیددی روو نه‌دات بۆ گه‌یشتن به‌ بژارده‌ی سیاسی هه‌وڵی جیددیمان داوە له‌ ئاستانا و سۆچی و له‌ تاران بۆ پێشگرتن له‌ كۆمه‌ڵكوژی كۆ بووینه‌وه.

چاوشئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن له‌ سووریادا له‌گه‌ڵ رووسیا، ئێران، ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌دا كار بكه‌ن و رایگه‌یاند كه‌ وه‌ک توركیا له‌ پێناو كۆتایی هێنان به‌ ره‌وشی سووریا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ كاری دووقۆڵی و سێقۆڵیان له‌گه‌ڵ هه‌مووان كردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌ڵام كوشتنی كه‌سانی بێ تاوان، ژنان و منداڵان شێوازی ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی سووریا نییه‌".

سەرچاوە: هەواڵدەریی سپۆتنیک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38020

Your Comment

You are replying to: .
captcha