به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئهیلوول نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان كرد و له دیدارێكدا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 30ی ئه‌م مانگه‌دا تاوتوێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا كونسووڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست پرۆسه‌ی ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت و پشتگیریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژادنه‌كان و په‌ره‌پێدانی ژیانی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا دووپات كردۆته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرانه به‌ر باس و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان وه‌ک هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له پێكهێنانی حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م درا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی تازه له به‌غدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیانی عێراق بێت له دابین كردنی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment