عێراق و تورکیا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووهه‌مین ده‌روازه‌ی سنووریی نێوانیان كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ھه‌ر دوو شاندی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی دووهه‌مین ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق- توركیا (ئۆڤاكۆی/فیشخابور) له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجام درا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ شاری به‌غدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوول یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عێراق و تورکیا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی دووهه‌مین ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ (ئۆڤاكۆی / فیشخابور) له‌ شاری به‌غدا ئه‌نجام درا".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ پێداگریی خۆیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ دووپات كردوووه‌ته‌وه و دوو ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و توركیا ته‌نها ئاسانكاری له‌ بواری بازرگانی ناكات به‌ڵكوو له‌لایێكی دیكه‌ش له‌ سایه‌ی پێكهێنانی تۆڕی گه‌یاندن له‌ نێوان فیشخابور و به‌سره ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ كارئاسانی ده‌كات له‌وه‌ی عێراق ببێته‌ خاڵی گه‌یاندنی ئاسیا و ئه‌ورووپا".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37999

Your Comment

You are replying to: .
captcha