پەلامار دانى کونسوڵخانە و دەستە دیپلۆماسییەکان ڕەت دەکەینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەسرەی کرد و ڕایگەیاند ناردنی ھێز بۆ بەسرە لەسەر داوای پارێزگاری شارەکە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی لە سەردانێکیدا بۆ بەسرە ڕایگەیاند: ناردنی ھێزی زیاتر بۆ بەسرە لەسەر داوای پاریزگار بووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەبێ ئەمن و ئاسایش پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ ناکرێت لە شارەکەدا.

لە درێژەی وتەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ھێرشی سەر دەستە دیپلۆماسیەکان و کونسوڵخانەکانی بەسرەی ئیدانە کرد.

سەرۆک وەزیرانی ئاماژەی بەوەش کرد ناردنی ھیزی زیاتر بۆ شارەکە لەسەر داوای پارێزگای بەسرە بووە.

ئەمڕۆعەبادی بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەسرەی کرد و بریارە لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە و دەزگا ئەمنییەکاندا کۆ ببێتەوە و بابەتە خزمەتگوزارییەکان و بارودۆخی ئەمنیی شارەکە تاوتوێ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان ئەنجام درا، جگە لە باڵەخانەی پارێزگای بەسرە ژمارەیەک بارەگای حزبە سیاسییەکان لەو شارە سوتێنران.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37988

Your Comment

You are replying to: .
captcha