به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاتریک ئاڵمان وارت به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دانه‌غاز له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که 74 ملیۆن دۆلاریان له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له 8 مانگی رابردوودا له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتوووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای دانه‌غاز، حكوومه‌تی هه‌رێم 211 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته كۆمپانیای پیرڵ پترۆڵیوم كه 74 ملیۆن دۆلاریان پشكی كۆمپانیای داناغازه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دانه‌غاز گوتیشی: گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه له واده‌ی خۆیدا متمانه‌یێكی زیاتری بۆ ئه‌وان و هاوكاره‌كانیان دروست كردوووه تاوه‌كوو پڕۆژه‌كانیان گه‌شه پێبده‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای دانه‌غاز یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ساڵی 2005 له شاری ئه‌بووزه‌بی دامه‌زراوه.
كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو که له چه‌ند مانگی داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له گێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 به‌رزده‌كه‌نه‌وه كه بڕی داهاته‌كه‌ی ده‌گاته 50 ملیۆن دۆلار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment