جه‌بار لعێبی: به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ بێجى ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ به‌سره‌ زیان به‌ر که‌رتى نه‌وت نه‌که‌وتوووه‌ و ئاستى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ وه‌ک مانگه‌کانى ڕابردوووه‌ و ئاشکراشی ده‌کات: پاڵاوگه‌یێکى نه‌وت له‌ بێجى ده‌خرێته‌ کار و ڕۆژانه‌ (70) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلوول جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له‌ به‌غدا گوتی: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوول وه‌زاره‌تى نه‌وت کار به‌ پاڵاوگه‌ى سه‌ڵاحه‌دین/2 له‌ بێجى ده‌کاته‌وه‌ که‌ توانای پاڵاوتنی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌ له‌ ڕۆژێکدا."

لعێبى له‌باره‌ى دۆخى به‌سره‌شه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م کۆتایییه‌ و خۆپیشاندانه‌کان کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌رتى نه‌وت له‌و شاره‌ نه‌بوووه‌ و وتوویه‌تى: ئاستى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وتى به‌سره‌ به‌رده‌وامه‌ به‌ هه‌مان ڕێژه‌ى مانگه‌کانى ڕابردوو.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37978

Your Comment

You are replying to: .
captcha