به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی ئهیلوول حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران به یاوه‌ریی ژماره‌یێک وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای عێراق گه‌یشته به‌سره و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که به بۆنه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئه‌و پارێزگایه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی له‌کارلادانی فه‌رمانده‌ی پۆلیس و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌سره‌ی ده‌رکردبوو.
شایانی باسه؛ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندانه‌کان له به‌سره ده‌ستی پێکردوووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و کاره‌با و به‌هۆی پیس بوونی ئاوه‌وه چه‌ندین که‌س له هاووڵاتییانی ئه‌و پارێزگایه ژه‌هراوی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment