بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاندووە: هەندێک لە خۆپیشاندانەکانی بەسرە توندوتیژییان بەخۆیانەوە بینیوە کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان".
باڵیۆزخانە نوسیوویەتی: کارمەندانی حکوومەتی ئەمەریکا خۆیان بە دووربگرن لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندانیان تێدایە لە بەسرە، بە سەنتەری بازرگانی شارەکەشەوە".
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەهۆی هاتنی مانگی موحەڕەم و نزیک بوونەوەی ریوڕەسمی عاشوورا، هەندێک لە چالاکییەکانی بەهۆی داخستنی رێگاکان و قەرەباڵخیی زۆر رادەگرێت.
جیا لەمانەش ئەمەریکا داوا دەکات هاووڵاتیانی گەشت بۆ عێراق نەکەن و ئەوانەشی لە عێراقن، خۆیان لە جەنجاڵی شەقامەکان بە دووربگرن و وریای دەوروبەریان ببن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment