فه‌رمانده‌ی پۆلیس و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ر به‌ سوپای عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره‌ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره‌ له‌ ئه‌ركه‌کانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ بڕیار دراوه‌ به‌ له‌كارلادانی جه‌میل شه‌ممه‌ری له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی و دانانی فه‌ریق ڕه‌شید فله‌یح به‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یێک ڕای‌گه‌یاند که‌ بڕیار دراوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی لیوا روكن جاسم ئه‌لسعه‌دی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ و له‌كارلادانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌دایه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوزه‌یرانی عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر و ئه‌و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانه‌ ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كراون به‌هۆی ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای به‌سره‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلوول حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وزه‌یرانی عێراق بڕیاری دا به‌ ڕه‌وانه‌كردنی به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و كه‌مته‌رخه‌مییان له‌ پارێزگاریی نه‌كردن له‌ فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان و باڵه‌خانه‌ی كۆنسووڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ دوای ئه‌وه‌ی له ‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینیدا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سووتێنران.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37941

Your Comment

You are replying to: .
captcha