بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بادى له دانیشتنه‌كه‌دا وته‌یێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: پێویسته لایه‌نى سیاسى له‌لایه‌نى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى جیا بكه‌نه‌وه، مه‌ترسى ئه‌وه‌شیان هه‌یه كێشه‌كان بگه‌نه راده‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى.
عەبادی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه کە خه‌ڵكى به‌سره هاونیشتمانین و ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات به‌شێكى سیاسییه، هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانى هاوڵاتییانی پارێزگاكه‌ش ره‌وان.
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ته‌ئكیدیشى كردووه‌ته‌وه له هه‌ندێک بڕگه‌ى بوودجه‌ى گشتیى عێراقدا و لە بڕیاره‌كانى حكوومه‌تدا به‌سره به‌هه‌ند وه‌رگیراوه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى به‌رگرى وتوویه‌تى: هێزه ئه‌منیه‌كان به هیچ شێوه‌یێک فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێنه‌كراوه ته‌قه له هاوڵاتیان بكه‌ن، وه‌زیرى ناوخۆش وتوویه‌تی، هێزه ئه‌منیه‌كان فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێكراوه هاوڵاتیان بپارێزن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه باسى له‌وه‌كردووه، كێشه‌ى كه‌میى خزمه‌تگوزارى له به‌سره هه‌یه و وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاویش ڕوونی كردۆته‌وه کە كێشه‌كان به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ كه‌ڵه‌كه بوون، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه به‌سره كێشه‌ى ئاوى سوێرى هه‌یه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment