وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌سره‌ ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت: له ‌خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی به‌سره‌دا سێ كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و بریندارنی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوولی شاری به‌سره‌ ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و 50ی دیكه‌ش بریندار بوون و له ‌نێو برینداره‌كانیشدا ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تێدایه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گوله‌وه‌ بریندار بوون 26 كه‌س بوون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌ هۆكاری جیاواز بریندار بوون.

ته‌ندروستیی عیراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ دامه‌رزاوه‌كانیان له ‌پارێزگای به‌سره‌ به‌رده‌وامن له ‌كاره‌كانیان و هه‌موو پێداویستییێكی پزیشكیشیان بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ دابین كردوووه‌.

ماوه‌ی هه‌فته‌یێكه‌ خۆپیشاندان له ‌پارێزگای به‌سره‌ بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی پیسی شاره‌كه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌ و ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول خۆپیشاندانه‌کان ئاڵۆزی تێكه‌وت و جگه‌ له ‌كونسووڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ‌به‌سره‌ چه‌ندین باره‌گای حزبی سووتێندران و هێرشیش كراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌رزاوه‌ حكوومییه‌كانی پارێزگاكه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37914

Your Comment

You are replying to: .
captcha