به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول حکوومه‌تی عێراق هێزێکی ئه‌منیی تایبه‌تی گه‌یاندوووه‌ته شاری به‌سره به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵ کردنی ڕه‌وشه‌که و ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی خۆپیشاندانه‌کان و ئه‌و هێزه‌ی حکوومه‌ت ڕه‌وانه‌ی به‌سره‌ی کردوووه پیکهاتوون له هێزه‌کانی سوات که بۆ کۆنترۆڵ کردنی حاڵه‌ته کتوپڕه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن.
له شاری به‌غداش به هه‌مان شێوه ڕێوشوێنی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێکی نه‌خوازراو.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی هێرش کردنه سه‌ر کونسووڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت که به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکوومه‌تی عێراق.
له‌لایێکی‌تره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند "له کاتێکدا له داواکارییه‌کانی ھاوڵاتییانمان له پارێزگای به‌سره تێده‌گه‌ین، نیگه‌رانیی زۆری خۆشمان بۆ ھێرش کردنه سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ھه‌ندێک له خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌رده‌بڕین".
شایانی باسه؛ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره به شێوه‌یێکی جیاواز له ڕابردوو ده‌ستی پێکردوووه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌ران جگه له سووتاندنی چه‌ند باره‌گایێکی فه‌رمیی حکوومه‌ت باره‌گای زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌کانیان سووتاندوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment