به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگهى ڕيابكۆڤ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا ڕايگه‌ياند: هاوبه‌شه خۆرئاواييه‌كان باش ده‌زانن ناكرێت ئه‌و ناوچه‌يه‌ى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى تيرۆريستان بمێنێته‌وه.
ناوبراو گوتيشى: ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن كه ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌يرانى سووريا بدۆزرێته‌وه له حاڵێكدا به‌شێكى خاكى وڵاته‌كه به ده‌ست تيرۆريستانهوه بێت بۆيه پێويسته ڕه‌وشى سووريا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێچكه‌ى ئاسايى خۆى.
سێرگهى ڕيابكۆڤ ڕوونیشی کرده‌وه: مانه‌وه‌ى ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا و گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌بێته هۆى به‌رده‌وامیی سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ڕه‌شه به تايبه‌تيش هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو.
ناوبراو گوتیشی: ڕووسيا پێشتر ڕایگهیاندوووه كه به وردى و سهليقهيێكى زۆره‌وه هه‌وڵى پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تييه‌كانى ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانج گرتنى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له شاره‌كه‌دا.
سێرگهى ڕيابكۆڤ ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد ڕووسيا نيگه‌رانه له‌وه‌ى تيرۆريستان بيانووى چه‌كى كيميايى بهێننه‌وه و ئه‌مه‌ريكا و هاوپهيمانهكانيشى هێرش بكه‌نه سه‌ر سووريا.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: په‌يوه‌ندييه‌كانى مۆسكۆ و واشنتۆن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئيدلب به‌رده‌وامن و ئاسۆى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى بۆ پرسى ئيدلب له دواى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ی سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵاتى ئێران و ڕووسيا و توركيا به ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment