بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن عاقولی سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون لە بەیاننامەیێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بە نیگەرانییێکی زۆرەوە دەڕواننە دۆخی ئەمنیی شاری بەسرە و ئەو دۆخەی بەسەر هاووڵاتییەکانیدا هاتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوپەیمانێتییەکەیان پشتیوانی ڕەهای داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانی بەسرە دەکات، کە خۆپیشاندانیان کردووە لەپێناو دابین کردنی خزمەتگوزارییە شایستەکان بە ژیان و گوزەرانیان.
حەسەن عاقولی داواشی کردووە ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی هێز لە بەرامبەر ئەو هاووڵاتییانەی کە داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، داواشی لە حکوومەت کرد قۆناغی بەڵێنەکانی بباتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بە شێوەیێکی کرداری جێبەجێیان بکات.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی سائیرون داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کردووە لە ڕووداوەکانی بەسرە و پێویستە ڕێز لەو بەندانەی دەستوور بگیرێت، کە ڕێگەی داوە بە ئەنجام دانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە.
هەروەها داوای لەسەرکارلابردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەسرە و دادگایی کردنی ئەو کەسانەشی کردووە کە فەرمانیان داوە بە هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment