یه‌کێتی له‌سه‌ر ‌ھاوپه‌یمانێتییه‌ گه‌وره‌که‌ی په‌رله‌مان هاته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھۆکاری نه‌چوونی یه‌کێتی و پارتی بۆ ناو ئه‌و ھاوپه‌یمانێتییانه‌ی که‌ له ‌به‌غداوه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌ ئاشکرا ده‌کات و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌باره‌ی دروست بوونی گرژیی له ‌نێوان وه‌فده‌ ھاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات "نامانه‌وێت که‌س بکه‌ین به‌ دژی خۆمان."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌ئێستادا باس له‌وه ‌ده‌کرێت گوایه‌ ناکۆکی که‌وتۆته‌ نێوان وه‌فده‌ ھاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی به‌غدایان کرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌کێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ھیچ شتێک له ‌نێوان وه‌فده‌ ھاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا ڕووی نه‌داوه‌، باشترین په‌یوه‌ندیشمان له ‌شێوازی ئه‌داوه‌ ھه‌بوووه ‌و وه‌ک یه‌ک تیم له ‌به‌غدا کارمان کردوووه‌."

ناوبراو وتیشی: "ته‌نانه‌ت وه‌ک وه‌فدی حزبیش کارمان نه‌کردوووه‌ به‌ڵکوو وه‌ک وه‌فدی ھه‌رێمی کوردستان له ‌به‌غدا بووین."

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ بۆچی یه‌کێتی و پارتی نه‌چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و ھاوپه‌یمانێتییانه‌ی که‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌تایبه‌ت که‌ ئێستا ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح کار له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ھاوپه‌یمانێتییه‌ له ‌نێوان ئه‌مریکا و ئێراندایه‌ بۆیه‌ بچینه‌ ناو ھه‌ر یه‌کێکیان ئه‌وه‌ی‌تریان ده‌که‌ینه‌ دژی خۆمان."

پیره‌ سه‌باره‌ت به ‌یه‌کلابوونه‌وه‌شیان بۆ بڕیاری کۆتایی ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: "ھه‌ر دوو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی و پارتی گفتوگۆی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ نێو ئه‌و ھاوپه‌یمانێتییه‌ی حکوومه‌ت پێکده‌ھێنێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37850

Your Comment

You are replying to: .
captcha