بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌ک له شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا شۆڕش حاجی، رایگه‌یاند: ئه‌وان تێبینییان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه و به گوته‌ی خۆی بێگه‌رد نییه و ناكرێ هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت.
هاوكات دووپاتی كرده‌وه، ساڵی رابردووش ئه‌وان له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌بوونه و هه‌موو كاتێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت.
لای خۆیه‌وه، مه‌حموود محه‌مه‌د وتەبێژی پارتی، سووربوونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند: كاره ته‌كنیكییه‌كانی كۆمیسیۆن ته‌واو بوونه و ته‌واوی رێكار و هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێوه‌چوونه و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ له پێشدا نییه تا هه‌ڵبژاردنی بۆ دوابخرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌بارن بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment