مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ: بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانه‌ درێژه‌ به‌ پێوه‌ندییه‌ دیپلۆماتیکه‌کانمان ده‌ده‌ین

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانا درێژه به‌‌ پێوه‌ندییه‌ دیپلۆماتیکه‌کانمان ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردان و کۆبوونه‌وه‌کانی جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریکا له‌ کاروباری سووریا بۆ تورکیا ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ جه‌یمس جێفری ده‌ناسین. توركییێكی باشیش ده‌زانێت. دانانی ئه‌و به‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا به‌ گونجاو ده‌زانین. له‌و سه‌ردانه‌ی جه‌یمس جێفری بۆ تورکیا ته‌نها بابه‌تی ئیدلب نا بۆچوونه‌کانمان سه‌باره‌ت به‌ کۆی گشتیی سووریا، هاوکاریی مرۆیی و چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ ڕوانگه‌ی یه‌کپارچه‌ییی خاک و سنووره‌کانی سووریا و هه‌روه‌ها ئه‌و پشتیوانیی و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا داویه‌تییه‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ دۆخی ئیدلب دا و گوتیشی: له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانا درێژه به‌‌ پێوه‌ندییه‌ دیپلۆماتیکه‌کانمان ده‌ده‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37829

Your Comment

You are replying to: .
captcha