به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژێر 11:30 خوله‌ک شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌یشتنه گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌یید عه‌لی ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازییان لێ‌کرا.
پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هاوئاهه‌نگی له به‌غدا دوو مژاری سه‌ره‌کیی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
کۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا ته‌نیا پرۆسه‌یێکی ئاشته‌وایییه بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له بارگرژییه که له دوای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان به تایبه‌تیش له نێوان چوار لایه‌نه‌که و یه‌کێتی و پارتی دروست ببوو.
سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌کانی پارتی دێت بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌گه‌رچی له دوو بۆ سێ ڕۆژی ڕابردوو پارتی ئاماده بوون سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت پێش سه‌ردانی هاوپه‌یمان و کۆمه‌ڵ به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی هه‌ندێک پرسی نێوخۆیی و سه‌رقاڵی خۆی کۆبوونه‌وه‌که خرایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه دوای ئه‌وه دێت که شانده‌که‌ی پارتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری کۆ بوووه‌وه.
بڕیاریشه ڕۆژی 30-9-2018 هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment