ئێران له‌ ڕێگه‌ی کرماشانه‌وه‌ زياتر له‌ 540 مليۆن دۆلار كاڵاى هه‌نارده‌ى عێراق كردوووه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوبه‌رى گومرگى پارێزگاى كرماشان ڕای‌گه‌یاند: له‌ 21ى ئازارى ڕابردووه‌وه‌ تا 22ى ئاب، ئێران به‌ بڕى 541 مليۆن و 969 هه‌زار دۆلار كاڵاى هه‌نارده‌ى عێراق كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، خه‌ليل حه‌يده‌رى به‌ڕێوبه‌رى گومرگى كرماشان ده‌ڵێت: قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى ئێران له‌ ڕێگه‌ی کرماشانه‌وه‌ بۆ عێراق گه‌يشتوووه‌ته‌ 1.33 ته‌ن كاڵا.

ناوبراو گوتيشى: به‌ ڕێژه‌ى 52% له‌ ڕووى نرخ و به‌ ڕێژه‌ى 27% له‌ ڕووى جۆرايه‌تييه‌وه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2017، هه‌نارده‌ى كاڵاكان بۆ عێراق زيادی كردوووه‌.

خه‌لیل حه‌یده‌ری ڕوونيشی كرده‌وه‌: ده‌روازه‌ گومرگييه‌كانى كرماشان له‌ ئاستى ئێراندا له‌ ڕووى هه‌نارده‌وه‌ پله‌ى يه‌كه‌ميان به‌ركه‌وتوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد: هه‌نارده‌ى ئێرانى له‌ ڕێى ده‌روازه‌ گومرگييه‌كانه‌وه‌ بريتی بوونه‌ له‌: كه‌لوپه‌لى ناوماڵ، كه‌ره‌سته‌ى پاككه‌ره‌وه‌، ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌، كه‌ره‌سته‌ى پلاستيكى، هه‌ندێک له‌ سه‌وزه‌ و ميوه‌كان و په‌تاته‌ و ته‌ماته‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37811

Your Comment

You are replying to: .
captcha