بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم جبووری سەرۆكی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەش كرد لەو خولەدا چەند دەستكەوتێكیان هەبووە، بە تایبەتی لە پرسی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی باڵا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەشیشاردەوە لەو خولەدا بەرەوڕوی چەندین كێشە و ئاستەنگ بوونەتەوە.
هاوكات داواشی لە پەرلەمانتارانی خولی چوارەم كردەوە، كاربكەن لە پێناو سەرخستنی چاكسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تیرۆر و ئاوەدان كردنەوەی ناوچە زیانبەركەوتووەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان.
سەلیم جبووری راشیگەیاند: پێویستە هەموومان داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بكەن بەهۆی دواكەوتنی چاكسازی، ئەو داوای لێبوردنەش تەنها بە قسە نەبێت و نەخشەڕێگەیێكی كرداری بۆ جێبەجێ كردنی چاكسازی دابنرێت.
بە وتاری سێ سەرۆكایەتیەكە قۆناغی یەكەمی دانیشتنی كردنەوەی خولی چوارەم كۆتایی هات، بەپێی خشتەی كاری ئەو دانیشتنە بڕیارە لە قۆناغی دواتردا پەرلەمانتارانی خولی چوارەم سوێندی یاسایی بخۆن و دەستەی نوێی سەرۆكایەتی ئەو دامەزراوەیەش هەڵبژێردرێت.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment