بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز محەمەد رایگەیاند: لە دوای شەڕی داعش ئامانجی سەرەكی ئێمە گەڕانەوەی ئاوارەكان بوو بۆ ناوچەكانی خۆیان، رۆژانە ژمارەیێک لە ئاوارەكان دەگەڕێنەوە، بەڵام ھێشتا ژمارەیێكی زۆرمان ماوە وەک ئاوارە ماونەتەوە كە ژمارەیان زیاترە لە دوو ملیۆن كەس، لەو ژمارەیەش نزیكەی ٥٥٠ ھەزاریان لە كەمپەكانن.
ناوبراو وتیشی بەشی زۆری ئەم ئاوارانەش ئاوارەی پارێزگای نەینەوان كە لەبەر گەورەیی ئەو وێرانكاری و زیانانەی بەر شارەكەیان كەوتووە، لەگەڵ بوونی گیروگرفتی ئەمنی زۆر كە تا رادەیێک خێزانەكان ھەست بە دڵنیایی ناكەن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەكان خۆیان، لەبەر ئەوە زۆربەی خێزانەكان ماونەتەوە.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، راشیگەیاند دۆخی ئەو شارانەی بە ھۆی شەڕی داعشەوە دانیشتووانەكەیان ئاوارەبوون، بەراورد بەدوو ساڵی رابردوو دۆخیان باشترە و ئاوەدانییان تێدایە و پارێزگارەكان ئیشوكاری خۆیان دەكەن و ژیان تێیاندا ئاساییە، بەڵام ھەندێک كێشە و گیروگرفتی ئەمنی ھەیە لە چەند ناوچەیێک كە وای كردووە ئاوارەكان نەگەڕێنەوە.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment