بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بەوەی عێراق پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی بەدەست هێناوەتەوە گوتی: "پێویستە رێز لە بڕیاری دامەزراوە دەستوورییەکان بگیرێت. دەبێ رووبەڕووی گەندەڵی و تیرۆر ببینەوە. پێویستە ریفۆرم لە سیستەمی سیاسی و ئەمنیمان بکرێت".
فوئاد مەعسووم بەپێویستی دەزانێت، ئابووری عێراق پێداچوونەوەی پێدابکرێت و دەڵێت: "دەبێ سەرچاوەکانی داهات و بەرهەمهێنان بگۆڕین. تەنیا پشتبەستن بە نەوت، مەترسییە بۆسەر ئابووری و داهاتی عێراق".
سەرچاوە: بەغداد نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment