به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھه‌ر یه‌كه له به‌ره‌ی سائیروون و به‌ره‌ی فه‌تح كه ھه‌ردووكیان شیعه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌یان راگه‌یاندوووه و له ئێستادا ته‌نیا كورد ماوه خۆی یه‌كلا بكاته‌وه كه ئه‌ویش له گفتوگۆی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و ھێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه.
د. مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كورد یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كامه كوتله ببێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان تا حكوومه‌تی تازه پێک بهێنێت بۆیه كورد پشتگیری له كامه كوتله بكات، ئه‌و ده‌بێته گه‌وره‌ترین."
مه‌حموود عوسمان گوتیشی: "پێویسته كورد به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی مامه‌ڵه بكات و كامه كوتله زیاترین داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكات پشتگیری له‌و كوتله‌یه بكات، به تایبه‌ت داواكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ناوچه كوردستانییه‌كان و كه‌ركووک و ناشبێت له ژێر ھیچ گوشارێكدا پشتگیری له ھیچ كوتله‌یێک بكات چوونكه ماوه‌ی ١٥ساڵه گوێ له وڵاتان ده‌گرین و ھیچیان بۆ كورد نه‌كردوووه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment