سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: كاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ دره‌نگه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌ و پێویسته‌ له‌ كاتی خۆیدا بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوووه‌ و كاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنیش به‌سه‌رچوووه‌ و پێویسته‌ بكرێت.

ناوبراو وتیشی: "كێشه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ بكرێت یان دوابخرێت به‌ڵكوو گرفتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ حزبه‌كان پێكنایه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه‌ ناكه‌ن تا ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌یشی په‌یوه‌ندی به‌ فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌بێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام هه‌مووان پێی ڕازی بن."

قسه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ڕایانگه‌یاندوووه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و كاتی نییه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردندا چی به‌سه‌ر دێت وتی: "تا ڕۆژی 6ی 11، په‌رله‌مان كاری خۆی ده‌كات، پاشان ته‌مه‌نی خۆی بۆ ساڵێک یان دوو ساڵی‌تر درێژ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئاسانه‌."

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ته‌مه‌نی خۆی بۆ دوو وه‌رز "ساڵێک" درێژ بكاته‌وه‌ و ساڵی ڕابردوویش ته‌مه‌نی خۆی درێژ كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37786

Your Comment

You are replying to: .
captcha