به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی 9ی 2018 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی یه‌كێتیی ئافره‌تان كوردستان كۆ بوویه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشهیییهكانی پارتی و سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كورتهیێكیان له كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی ئافره‌تان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان و پێشخستنی ڕه‌وشی ئافره‌تان له كوردستان و كێشه‌كانی ئافره‌تان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بۆ مه‌سعوود بارزانی خسته ڕوو و سوپاسی ڕۆڵی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان كرد له پشتگیری كردنی ڕه‌وشی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها پشتیوانی كردنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌سعوود بارزانی ڕۆشنایی خسته سه‌ر ڕۆڵی مێژووییی ئافره‌تان له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان به تایبه‌ت له شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان و قۆناغهكانیتری خه‌بات و ئاواره‌یی و كۆڵنه‌دان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئافره‌تی كوردستانی له پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئازا بۆ به‌رگری كردن له ماف و خاک و كه‌رامه‌تی كوردستان به‌رز نرخاند.
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به پێویستشی زانی ئه‌و ڕۆڵه مێژوویییه له یاد نه‌كرێت و ببێته سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو لایێكمان و ده‌ستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له چاره‌كردنی كێشه‌كانی ئافره‌تان و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی ئاواره و لێقه‌وماو و پشتیوانیی خۆی بۆ یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ باشتربوونی ڕه‌وشی ئافره‌تان و یارمه‌تیدانیان ڕاگه‌یاند و داوایشی كرد هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی جیاكاری و سته‌م و ئازاردانی ئافره‌تان چڕ بكرێته‌وه.
له به‌شێكیتری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه مه‌سعوود بارزانی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق و كوردستانی شی كرده‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به ئاماده‌بوووان ڕاگه‌یاند و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هیچ بیانوویێكی یاسایی و ته‌كنیكی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بوونی نییه و دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێشێل كردنی یاسا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و ئیراده‌ی گه‌له و زوڵمێكیشه كه له خه‌ڵک ده‌كرێت و به پێویستی زانی كه هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment